گرنگترین چالاكیەكانی بەشی چارەسەری سرووشتی بۆ ساڵی خوێندن 2018 – 2019
بەشی چارەسەری سرووشتی چەندین چالاكی جۆراوجۆری لە ساڵی 2018 – 2019 ئەنجامدا بە بەشداری مامۆستایان و قوتابیانی بەش و لەم چەند خاڵەدا ئاماژەی پێدەكەین :
1- چالاكی قوتابیان :
بەشی چارەسەری سرووشتی (22) سەردانی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی یەك و دوو رێكخستوە بۆ سەنتەرەكانی چارەسەری سرووشتی و نەخۆشخانە و سەنتەرە وەرزشیەكان : بەم شێوەیەی خوارەوە –
– سەردانی زانستی بۆ سەنتەرەكانی چارەسەری سرووشتی :
سەردانیكردن بۆ سەنتەرەكانی (پارێز فیزیۆ – ئەوروپی لقی 1 و 2 – هێرۆ – د. محمد رازی –ژیان 1و 2 – ئایلان ) كە تایبەتن بە چارەسەری فیزیایی و سرووشتی و دەستی .
– سەردانی زانستی بۆ نەخۆشخانەكان:
سەردانی قوتابیان بۆ نەخۆشخانەكانی هەولێری فێركاری – رزگاری فێركاری – فریاكەوتن – نەخۆشخانەكانی تایبەت بە بەركەوتن و چارەسەری سرووشتی.
– سەردانی سەنتەرەكان :
سەردانی قوتابیان بۆ سەنتەرەكانی تایبەت بە دووبارە شیاندنەوە و بەركەوتنە وەرزشیەكان وەك سەنتەرەكانی : هەولێری وەرزشی- ئەحمەد رامبۆ – سەنتەری جیهان – پاركی سامی عبدالرحمن .
3- چالاكی مامۆستاكانی بەش :
– (17 – 18 /1 /2019) بەشداریكردنی د. میسون الحیدری سەرۆكی بەش لە كۆنفرانسی زانكۆی دهۆك كە تایبەت بوو بە كوێرە رژێنەكان و بۆڕیەكانی خوێن و كاریگەریەكان و چارەسەریەكانی .
– 24 / 1 / 2019 بەشداریكردن و خةلاَتكردنى د. میسون الحیدری سەرۆكی بەش لە مەراسیمی رێزلێنان لە ئافرەتانی بەهرەمەند لە چوارچێوەی پڕۆژەی (سیاسە صندوق العائلە) كە وەزارەتی پلاندانان و ئەنجوومەنی باڵای خانمان هەڵسابوون بە رێكخستنی بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی گەشەپێدانی ئافرەتان .
– 30 / 4 – 1/5//2019 بەشداریكردنی كارایانە لە كارەكانی سێیەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانكۆی جیهان / هەولێر و زانكۆی هەولێری پزیشكی بۆ زانستە تەندروستیەكان (BIOHS’19).
– 1/5/2019 بەشداری مامۆستایانی بەش لە هەردوو وۆركشۆپی (لەناوبردنی هەوكردن لە نەخۆشخانەكان ) وە ( باری دەروونی قوتابیانی زانكۆ)، كە بە هەماهەنگی لە نیوان زانكۆی جیهان / هەولێر و زانكۆی هەولێری پزیشكی بەسترا
– (2 /5/2019) بەشداری مامۆستایانی بەش لە وۆركشۆپی (كارامەییەكانی نووسینەوەی زانستی بۆ زانایانی پزیشكی زیندەگی و ژینگەیی)، كە بە هەماهەنگی لە نێوان زانكۆی جیهان / هەولێر و زانكۆی Plymouth, UK لە چوارچێوەی چالاكیەكانی كۆنفرانسی زانستی لە هەولێر ئەنجام درا .