
فێرخوازانی بەشی چارەسەری سروشتی سەردانێکی زانستی بۆ سەنتەری (Physio Life) لە هەولێر ئەنجام دەدەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 7, 2026
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 05/11/2026، فێرخوازانی قۆناغی دووەم لە بەشی چارەسەری سروشتی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستیی مەیدانییان بۆ سەنتەری (Physio Life) لە شاری هەولێر بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر نوورە نەسرەدین شەریف ئەنجام دا.
ئامێرە پێشکەوتووەکانی ڕاهێنانەوە:
لە میانەی سەردانە مەیدانییەکەدا، سەرەتا ئاریان عەدنان عەلی میر پسپۆڕی چارەسەری سروشتی پێشوازیی لە فێرخوازان کرد، پاشان شیکردنەوەیەکی وردی دەربارەی خزمەتگوزارییە سەرینەیییەکان و، بەرنامەکانی دووبارە ڕاهێنانەوە پێشکەش بە فێرخوازان کرد.
پاشان ئاریان عەدنان عەلی میر هاوەڵى فێرخوازانى کرد و، بەشێوەیەکى مەیدانى فێرخوازانى ئاشنای ئامێرە پێشکەوتووەکانی وەک هاندانی کارەبایی دەمار بە ڕێگەی پێست (TENS)، هاندانی کارەبایی دەماری-ماسولکەیی (NMES) ، سیستمەکانی ڕاهێنانەوە بە یارمەتیی روبۆت، چارەسەری مەگنەتیکی، شەپۆلە دەنگییەکان (ULtrasound)، ئامێرەکانی ڕاکێشانی میکانیکی، و، شەپۆلە بەهێزەکانی دەرەوەی جەستە (ESWT) بوون.
هەروەها ئاریان عەدنان عەلی میر بەرچاوڕوونی تەواو دەربارەی پرەنسیپە فیزیۆلۆجییەکان، تێبینییەکانی سەلامەتی و، دانانی پلانی چارەسەری بەپێ بەڵگە زانستییەکان بە فێرخوازانى بەشى چارەسەرى سروشتى دا.
ئەنجامی سەردانەکە:
لە کۆتاییدا مامۆستای یاریدەدەر نوورە نەسرەدین شەریف سوپاسی ئاریان عەدنان عەلی میر پسپۆڕی چارەسەری سروشتی لە سەنتەری (Physio Life) کرد بۆ کارئاسانیان لە ڕێکخستن و، ئاشناکردنى فێرخوازان بە ژینگەى کارکردن و ئەو تەکنەلۆژیای نوی و، ئامێرە روبۆتیکانەى لە دوبارە ڕاهێنانەوە و شیاندنەوەى چارەخوازان و، کوالێتیی چاکبوونەوەی نەخۆش بەکاریان دەهێنن.
You may also like


