
فێرخوازانی بەشی چارەسەری سروشتی سەردانێکی زانستی بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی هەولێر ئەنجام دەدەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 7, 2026
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 05/11/2026، فێرخوازانی قۆناغی چوارەم لە بەشی چارەسەری سروشتی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستیی مەیدانییان بۆ بەشی چارەسەری سروشتی و نەخۆشییەکانى رۆماتیزم لە نەخۆشخانەی فێرکاریی هەولێر بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر نوورە نەسرەدین شەریف ئەنجام دا.
ئاشنابون بە ئامێرەکانی چارەسەری سروشتی:
لە میانەی سەردانە مەیدانییەکەیاندا، سەرەتا فێرخوازان لەلایەن دکتۆر نەبەز یونس مەولود پێشوازییان لێکرا، پاشان شیکردنەوەیەکی هەمەلایەنەی دەربارەی خزمەتگوزارییە سەرینەیییەکان، هۆڵەکانی دووبارە ڕاهێنان و شیاندنەوە و، ڕۆڵی بنەڕەتی چارەسەری سروشتی لە ڕاگرتنی تەندروستیی نەخۆشەکاندا پێشکەش کرد.
پاشان فێرخوازان بەشێوەیەکى مەیدانى ئاشنای ژینگەی سەرینی و، ئەو ئامێرانە بوون کە بۆ پشکنین و، چارەسەرکردنی تێکچوونەکانی ماسولکەیی-ئێسکی، دەمارگیری و، کێشە وەزیفییەکان بەکار دەهێنرێن. هەروەها دکتۆر نەبەز یونس مەولود گرنگی دیاریکردنی پلانی چارەسەری تایبەت بۆ هەر نەخۆشێک و، بەرزکردنەوەی کوالێتیی ژیانی بۆ فێرخوازان ڕوون کردەوە.
ئەنجامی سەردانەکە:
لە کۆتایی سەردانەکەدا مامۆستای سەرپەرشتیار سوپاسی دکتۆر نەبەز یونس مەولودی کرد لە بەرامبەر کارئاسانی بۆ ڕێکخستن و، بەڕێوەبردنی چالاکییەکە و بەسەرکردنەوەی شوێنەکە و ئاشناکردنى فێرخوازان بە ژینگەى کار لە بەشی چارەسەری سروشتی و نەخۆشییەکانى رۆماتیزم لە نەخۆشخانەی فێرکاریی هەولێر
فێرخوازانى بەشی یاسا سەردانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی کوشتن و خۆکوژی دەکەن
You may also like


