یارییەکانى خولى تۆپى پەرمووچ لە زانکۆى جیهان درێژەى هەیە
لە چوارچێوەى بەڕێوەچوونى یارییەکانى خولى تۆپى پەڕەمووچ بۆ فێرخوازانى کچ، کە بەسەرپەرشتی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆی جیهان-هەولێر لە یاریگەى داخراوى زانکۆى جیهان بەڕێوەدەچێت، ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٢/٣/٢٠٢١) دووەمین یاری بەڕێوەچوو.
ئەنجامی یاریەکە بەسەرکەوتنی (ناتالیا مەنسور) فێرخواز لە بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بەسەر (ئایە فەرهاد) فێرخواز لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر بە دوو شۆت بە بێ هیچ كۆتایی هات.