ڕووپێوى شوێنى جێگرکردنى سیستمى گەیاندن لە ڕێگەى سەتەلایەت لە بابەتێکى زانستیدا
بۆ چۆنیەتى پراکتیزەکردنى بابەتەکانى پەیوەست بەدانانى سیستم و سوود وەرگرتن لە سەتەلایت، لە ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (2/3/2021) قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بەچاودێرى سەرۆکى بەش و بەسەرپەرشتی مامۆستای فیراس، چالاکیەک بۆ فێرخوازانى بەشەکە بەڕێوەچوو.
چالاکیەکە تایبەت بوو بە ڕوپێویکردن و دانان و سیستمی گەیاندن بەڕێگەى سەتەلایت و هەڵبژاردنی شوێنی جێگیربوونی سیستەمەکەدا بە شێوەیەکی کاریگەر .
فێرخوازان لە میانەى چالاکیەکەدا بەگرنگیەوە لە چۆنیەتى دامەزراندنی سیستمەکەیان دەڕوانى و، بەوردى سەرنجیان لە شیکردنەوەى ناوەڕۆکى بابەتەکە دەدات.