فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر سەردانى تاقیگەکانى تۆڕەکانى بەستنەوە دەکەن
لە ڕێکەوتى (3/3/2021) فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر (غەسان ئیمانوێل) سەردانى تاقیگەکانى تۆڕەکانى بەستنەوەیان لە بەشی زانستی کۆمپیوتەری کرد.
لە میانەى سەردانەکەیاندا فێرخوازان ئاشنایى ئەو ئامێرانە کران، کە بۆ بەستنەوەى تۆڕی تاقیگە و جۆرەکانى کێبڵ و، ژمارەی ئامێر و جۆرەکانیان و چۆنیەتى بەکارهێنانیان، بەکاردەهێنرێن .
هەر لە چوارچێوەى سەردانەکەیاندا وردەکارى هەر ئامێرێک کە لە تۆڕەکەدا بەکارهاتووە و هۆکاری بەکارهێنانی بۆ گواستنەوەی زانیاری لە نێوان کۆمپیوتەردا بۆ فێرخوازان ڕوونکرایەوە، لەگەڵ پیشاندانى تاقیکردنەوەیەک بۆ بینینی کاریگەریان لەسەر خێرایی تۆڕەکە و باشترکردنی پەیوەندی نێوان کۆمپیوتەرەکان.