فێرخوازانى بایۆلۆجى پزیشکى سەردانی بانکی خوێن لە هەولێر دەکەن
وەک چالاکییەکی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغی دووەمی بەشی بایۆلۆجى پزیشکى و، لە چوارچێوەى بابەتە زانستیەکانیاندا، سەرۆکایەتى بەشى بایۆلۆجى پزیشکى، بەسەرپەرشتى دکتۆر سەروەر نەوزاد جەعفەر سەردانێکى مەیدانى بۆ بانکى خوێن لە شارى هەولێر بۆ فێرخوازەکانى ڕیکخست.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، کە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (١/٣/٢٠٢١) بەڕێوەچوو، لەلایەن ستافى پزیشکی بانکی خوێن کورتەیەک لەسەر بەڕێوەبەرایەتیەکەیان پێشکەش بەفێرخوازان کرا، لەهەمان کاتدا باسیان لە ڕێوشوێنەکانى بەخشین و وەرگرتنى خوێن و چۆنیەتیی هەڵگرتنى خۆین بۆ فێرخوازان کرد.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان بەشه جیاکانی بانکی خوێن، چۆنیەتی دهستپێکردنی پرۆسەی وەرگرتنى خوێن و، مامەڵەکردن لەگەڵ خوێن و تاقیگەکانى بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بەسەر کردەوە.