سیستمی western union بو حه‌واڵەى دارایی له سیمیناریکی به‌شی ژمیریاریدا
له دریژه‌ی چالاکیه زانستییەکانی به‌شی ژمیریاری لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لە ڕێکەوتى (٢/٣/٢٠٢١) سیمیناریکى ده‌رباره‌ی سیستمی western union)) بو حه‌واڵەى دارایی له هۆڵی ئه‌کادیمی زانکوی جیهان – هه‌ولیر ڕێکخست.
سیمیناریکه له‌لایه‌ن ( ليندا ممتاز ) فێرخواز لە به‌شی ژمیریاری/ئێواران پیشکه‌شکرا، لە سمینارەکەدا کە ژمارەیەک لە مامۆستایان و فێرخوازان و فه‌رمانبه‌ری بانکی کوردستانی ئیسلامی نیوده‌وڵه‌تی ئاماده‌یبوون، باس لە وردەکارى سیستمەکە کرا، لەگەڵ ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پیشکه‌ش ده‌کات.
له کوتاییدا باسی مه‌رجه‌کان و پیداویستیەکانی سیستمەکەى کرد، که ده‌بیت له‌لایەن ئه‌و که‌سەی حهواڵە ره‌وانه ده‌کات دابین بکرێت، لەگەڵ میچى دیاریکراوی حه‌واڵەى دارایی.