لە بەشی زمانی ئینگلیزی دیبەیتێکی ئەکادیمی بەڕێوەچوو
بەچاودێرى بەشى زمانى ئینکلیزى لە زانکۆى جیهان-هەولێر و، بەسەرپەرشتی (مامۆستاى یاریدەدەر مەرجان عەباسیان) دیەبتێکى ئەکادیمى ڕێکخرا.
لەو دیبەتەدا، کە لە نێوان دوو گرووپی فێرخوازانى بەشی زمانی ئینگلیزی لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى (١/٣/٢٠٢١) بەڕێوەچوو
ناونیشانی دیبەیتەکە بريتى بوو لەوەى (ئایا لایەنە ئەرێنى و نەرێنیەکانى خوێندنى ئەلیکترۆنى لە زانکۆکاندا چیە؟) لەو، چوارچێوەیەدا فێرخوازانى هەریەک لە گروپەکان بیروڕای خۆیان لەبارەی ناونیشانەکە دەربڕی و تەئکیدیان کردەوە کە لایەنە نەرێنییەکانی خوێندنى ئەلیکترۆنى ئەوەیە کە هیچ بەشداربوونێکى ڕووبەڕوو لە وانەکاندا نییە، بۆیە ناکرێت لە هەموو پسپۆڕییەکان جێبەجێ بکرێت، زیادبوونی بەرپرسیارێتی کەسی ، کێشە لە تۆڕەکانی ئینتەرنێتدا لە گرفتە دیارەکانن.
لە بەرامبەردا خوێندنى ئەلیکترۆنى چەندین سوودى هەیە، لەوانە: نەرمی لە خشتەى وانەکاندا، خێرایی لە بەرهەمهێناندا، خوێندن لە هەر کاتێکدایە، لە هەر شوێنێک بێت دەتوانیت بەشدارى بکەیت، دەگاتە زۆربەى کۆلێژەکان، تێچوونی کەمتر، پشت بەپرۆگرامە باوەڕپێکراوە جۆراوجۆرەکان دەبەستێت.
لە کۆتایدا خوێندکاران جەختیان لەوە کردەوە کە ئامادەبون لە وانە ڕاستەقینەکان سودیان زیاترە و باشتر لە بابەتەکە تێدەگەن.