تيپى فێرخوازانى بەشى پەيوەنديیە نێودەوڵەتيەكان و دیبلۆماسی بەسەر تيپى بەشى زانستى كۆمپيوتەر سەرکەوتن
لە چواچێوەى چالاكيەكانى وەرزشيیەکان وبەڕێوەچوونى پاڵەوانيەتى خولى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشە زانستیەکان زانكۆي جيهان-هەولێر، تيپى فێرخوازانى بەشى پەيوەنديیە نێودەوڵەتيەكان و دیبلۆماسی بەسەر تيپى بەشى زانستى كۆمپيوتەر سەرکەوتن.
لەو خولەدا، کە بەسەرپەرشتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە یاریگەى زانکۆى جیهان بەڕێوەدەچێت، ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٣/٣/٢٠٢١) تيپى فێرخوازانى بەشی پەيوەنديە نێودەوڵەتيەكان و دبلۆماسی لە ياريەكدا ڕووبەڕووى تيپى فێرخوازانى بەشی زانستى كۆمپيوتەر بوونەوە.
ئەنجامی یارییەکە بە تۆمارکردنى سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ، تيپى فێرخوازانى بەشى پەيوەنديیە نێودەوڵەتيەكان و دیبلۆماسی بەسەر تيپى بەشي زانستى كۆمپيوتەر سەرکەوتن.