یارییەکانى خولى تۆپى پەڕەمووچ لە زانکۆى جیهان بەردەوامى هەیە
لە درێژەى بەڕێوەچوونى یارییەکانى خولى تۆپى پەڕەمووچ بۆ فێرخوازانى کچ لە بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر یارییەکى دیکە بەڕێوەچوو.
لەو خولەدا، کە بەسەرپەرشتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان لە یاریگەى داخراوى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەدەچێت، یارى پێش کۆتایی لە نێوان دوو فێرخوازى کچ لە بەشى پەروەردەى گشتى و بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان بەڕێوەچوو.
لەو یاریەدا، کە ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٣/٣/٢٠٢١) ئەنجامدرا، یارییەکى زۆر بەهێز بوو، لە ئەنجامدا فێرخواز (کانیاو عومەر عەلى) بەسەر فێرخواز (ئوشین محسن) بەدوو گێم بەرامبەر بەهیچ سەرکەوت.