خوێندنەوەى کتێب لە پێشبڕکییەکى ئەکادیمى بەشى کارگێڕى کاردا
لە درێژەى کاروچالاکیەکانى بەشى کارگێڕى کار بۆ دەرخستنى توانا زانستییەکانى فێرخوازان و هاندانیان بۆ خوێندنەوەى سەرچاوە زانستییەکان، چالاکیەکى بۆ فێرخوازانى قۆناغى یەکەم بەڕێوەبرد.
لەو چالاکیەدا، کە ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (١/٣/٢٠٢١) لە هۆڵى ئەکادیمیاى زانکۆى جیهان بەڕێوەچوو، فێرخوازان دابەشى سەر چەند گروپێک کران، ئەرکى هەر گروپێک بریتبوو لە خوێندنەوەى کتێبێک لە بوارى کارگێڕى، کە لە پەرتوکخانەى ئەکادیمیاى زانکۆى جیهان بەردەستن.
بۆ ئەوەش هەریەک لە گروپەکان کتێبێکیان هەڵبژارد و خوێندنەوەیان بۆ سەرجەم تەوەر و بەشەکانى پەرتوکەکە کرد، پاشان لەگەڵ مامۆستایان گفتوگۆیان لەسەر ناوەڕۆکى کتێبەکان و ئەو خاڵە گرنگانە کردن، کە لە بوارى کارگێڕیدا لە کتێبەکاندا باسکراون.
چالاکیەکە بۆ هاندانێک بۆ خوێندنەوەى کۆمەڵێک سەرچاوەى ئەکادیمى گرنگ، کە بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى و زانستى فێرخوازان لە بوارى کارگێڕى گرنگى خۆیان هەیە، سەربارى ئەوەش ئاشنایی کۆمەڵێک چەمک و دەستەواژەى بوارى کارگێڕى بوون.