فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن لە (Gallery Work)ێک تواناکانیان دەخەنەڕوو
بەمەبەستى دەرخستنى تواناى فێرخوازان لە بوارە جیاکانى ڕاگەیاندن و، ئاشناکردنیان بەمیتۆدە تازەکانى فێربوون، سەرۆکایەتى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەکى بۆ فێرخوازانى قۆناغى یەکەمى بەشى ڕاگەیاندن بەڕێوەبرد.
لەو چالاکیەدا، کە ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٢/٣/٢٠٢١) لە هۆڵى (VIP2) لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، فێرخوازان دابەشى سەر (١٠) گروپ کران، هەریەک لە گروپەکان پۆستەرێک کە گوزارشتى لە بابەتێک لە بابەتە ڕۆژنامەوانیەکان و ئامرازەکانى ڕاگەیاندن دەکرد ئامادەیان کرد.
لە قۆناغى دووەمدا فێرخوازان دابەشى سەر پێنچ گروپ کران، نوێنەرى هەریەک لە (١٠) گروپەکەى پێشتر بوونە ئەندام لە گروپە تازەکە، کە تیایدا ناوەڕۆکى پۆستەرەکانیان بۆ فێرخوازەکانیان بۆ یەکتر باس دەکرد و لایەنە جیاوازەکانى ڕوون دەکردەوە.
لە هەنگاوى سێیەم و کۆتایدا، بەچاودێرى مامۆستاى بابەتى (Media in Englsih) سەرجەم فێرخوازان بەشدارییان لە هەڵسەنگاندنى پۆستەرکان کرد و، لەگەڵ خستنەڕووى دید و بۆچونەکانیان لەسەر پۆستەرەکان، بەجیا نمرەیان بۆ هەر یەک لە پۆستەرەکان دانا.
چالاکیەکە، جگە لەوەى بووە هۆکارێک بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى و زانستی فێرخوازان لە بوارەکانى ڕاگەیاندن، لەهەمان کاتدا ئاشنایی پێشبڕکێ و هەڵسەنگاندنى زانستیش بوون، هەربۆیە چالاکیەکە بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازان.