
زانكۆی جیهان – هه‌ولێر به‌رده‌وامه به ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی به‌شێوه‌ی ئۆنلاین بۆ په‌یڕه‌وكردنی رێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
له رۆژی دووشه‌م له رێكه‌وتی 6 / 4/ 2020 كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ئه‌نجامدرا به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی زانكۆ پ.دز امجد صابر دلو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌شه‌كان و مامۆستاكانی چوار به‌ش (ئینگلیزی ، وه‌ڕگێران ، سپۆرت ، و میدیا)
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی به شێوه‌ی ئۆنلاین به‌رێوه‌چوو له رێگای به‌كارهێنانی پرۆگرامی (Hangouts Meet) بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گشت مامۆستاكان و ستافی زانكۆ و له‌هه‌مان كاتدا بۆ په‌یڕه‌وكردنی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌وه بوو بۆ به‌دواداچوون به كار و چالاكی به‌شه‌كان و مامۆستاكان و قوتابیانی هه‌ر ئه‌م چوار به‌شه و ئاماده‌كاری پێویست بۆ ده‌ستپێكردنی سیسته‌می خوێندنی ئۆنلاین.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، سه‌رۆكی زانكۆ چه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه ده‌بێت رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی به شێوه‌یه‌كی ته‌واو ئه‌نجام بدرێت بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی هه‌موو لایه‌نێك ، پاشان ئاماده‌یی ته‌واوی زانكۆكهمانی نیشاندا سه‌باره‌ت به پێشكه‌ش كردن و دابینكردنی گشت پێداویستی خۆێندنی ئۆنلاین بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌نج و ماندووبونی قوتابیانمان نه‌فه‌وتێت و بتوانن خوێندنی خۆیان ته‌واو بكه‌ن. هه‌روه‌ها، چه‌ند وۆرك شۆپێك به شێوه‌ی ئۆنلاین ئه‌نجام بدرێت بۆ مامۆستاكانی زانكۆكه‌مان ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی خوێندی ئۆنلاین به‌كاربهێنن له‌گه‌ڵ قوتابیان كاتێك ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌م بریاره‌ی په‌سه‌ند بكات.
له كۆتایی دا سه‌رۆكی زانكۆ داوای له گشت مامۆستاكانی كرد كه كار بكه‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ده‌باره‌ی چۆنیه‌تی خۆپاراستن له‌م په‌تایه COVID 19 له رێگه‌ی بڵاكردنهوی توێژینه‌وه و وتار و سێمینار بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان .