سیمینارێک دەربارەی خزمەتگوزاریە ئۆنلاینەکانی Microsoft
مامۆستای یاریدهدهر محمد حسین شکر، سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر، هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بە ناونیشانی “خزمەتگوزاریە ئۆنلاینەکانی Microsoft” لە ڕۆژی دووشەممە ٠٢/٠٣/٢٠٢٠. مامۆستایانی بەشە جیاوازەکانی زانکۆی جیهان-هەولێر ئامادەی سیمینارەکە بوون.
لە سیمینارەکەسەرەتایەک لەسەر پلاتفۆرمی Microsoft Office 365 و سوودەکانی بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانی ئەم پلاتفۆرمە لە پەروەردە، بازرگانی و بەڕێوەبردنی تیم باس کرا. دواتر، کۆمەڵێکلە ئامرازە بەسوودەکانی ئەم پلاتفۆرمە بە ئامادەبووان ناسێندرا.