زانكۆی جیهان – هەولێر پڕۆژەی نیشتمانی بۆ خزمەتكردنی زمانی كوردی راگەیاند
زانكۆی جیهان – هەولێر رۆژی دووشەممە 23 / 7 / 2018 كاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ لە هۆڵی ئەكادیمیا بەئامادەبوونی د.امجد صابر دەلۆ سەرۆكی زانكۆی جیهان – هەولێر و راوێژكاری سەرۆكی دەستەی ئەمینداریەتی و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ و ژمارەیەك لە سەرۆك بەشەكان و نوێنەرانی هەریەك لە زانكۆكانی لوبنانی فەڕەنسی و كۆیە و صلاح الدین ئامادەی كردنەوەی وۆرك شۆپێكی تایبەت بوون بەناونیشانی (ناسینەوەی ئاخاوتنی زمانی كوردی بە رێگای كۆمپیوتەرەوە – KURDISH LANGUAGE RECOGNITION ) كە بۆ بەڕێز هادی وەیسی ئامادە كرابوو . د. هادی وەیسی ئامانجەكەی لەم وۆرك شۆپەكە خستە روو كە بریتی بوو لە بەكارهێنانی زمانی كوردی لەرێگەی سوود بینین لەو كۆمپانیا و ئەم تیمانەی كە لەم بوارەدا كاردەكەن ، هەروەها ئاستەنگ و فۆیم و گۆكردنی ووشەكان و چۆنیەتی بە تێكست كردنی ئاخاوتنی كوردی لەم بوارەدا . پاشان ئامادەبووان پرسیارەكانیان ئاراستەی د. هادی كرد و بەڕێزیشیان بەتێر و تەسەلی وەڵامی ئامادەبووانی دایەوە .