فێرخوازانى بەشی نیوتریشن ودایەتێتکس و بایۆمیدیکاڵ بەشدارى لە کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی نەخوشی شەکرە دەکەن
بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون لە دواین هەنگاوەکانى زانستى پزیشکى؛ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى لە کۆنفرانسى ڕۆژى جیهانى بەرنگاربونەوەى نەخۆشى شەکرە دەکەن.
لەو چوارچێوەیەدا؛ گروپێک فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشی نیوتریش ودایەتێتکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى دکتۆر ساڵح زێبارى سەرۆکى بەشى، بەشداریان لە کۆنفرانسی رۆژى جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخوشی شەکرە کرد.
لەلایەکى دیکەوە بەسەرپەرشتی مامۆستایانى یاریدەدەری (هێرۆ ئیسماعیل و سارە محەمەد) گروپێکى دیکەى لە فێرخوازانى قۆناغى دووەمى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشداریان لە هەمان کۆنفرانسدا کرد.
لەو کۆنفرانسەدا، کە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٦/١١/٢٠٢٣) لە هۆتێل ڕۆتانا بەئامادەبوونى ژمارەیەکى بەرچاو لە پزیشکانى پسپۆڕ و لێپرسراوانى حکومى و حزبى بەڕێوەچوو، لەسەرەتادا چەند وتارێک پێشکەش کران، لە وتارەکاندا بە گرنگیەوە باس لە پێویستى ڕوبەڕووبونەوەى نەخۆشى شەکرە وەک پەتایەکى بڵاو کرا.
لە کۆنفرانسەکەدا، کە بە هاوبەشی وەزارەتی تەندروستی و رێکخراوی تەندروستی ئاشتی ڕێکخرا بوو، کارەکانى لە هۆڵى کۆبونەوەکانى هۆتێل ڕۆتانا لە شارى هەولێر بەڕێوەچوو، تیدا لە ڕێگەى چەند پانێڵێکى جیا باس لە ڕێگە نوێیەکانى بوارى پزیشکى بۆ بەرناگاربوونەوەى نەخۆشى شەکرە کرا، هاوکات لە پانێڵەکانى کۆنفرانسەکەدا فێرخوازانى بەشی نیوتریش ودایەتێتکس و بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر بە خستنەڕوى بۆچون و پرسیارەکانیان بەشداریەکى کاراین کرد.