فێرخوازانى بەشی پەروەردەی گشتی پراکتیزەى وانەکانیان لە قوتابخانەکان دەکەن
وەک بەشێک لە چالاکى زانستى و پراکتیکی ئەکادیمی، فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە بەشی پەروەردەی گشتی زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ ماوەی مانگێکی تەواو ڕاستەوخۆ بەسەر قوتابخانەکانى سنورى پارێزگاى هەولێر دابەش کران و، وانەیان بە قوتابیان لە قوتابخانە حکومی و ئەهلییەکان وتەوە، ئەوەش وەک بەشێک لە مەرجەکانی ئامادەکردنیان بۆ ئەوەی ببنە مامۆستا لە داهاتوودا.
بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتى (19/11/2024)، قوتابیانی قۆناغی چوارەم لە بەشی پەروەردەی گشتی، ماوەی پێشکەشکردنی پراکتیکییان لە قوتابخانەکانی پارێزگای هەولێر تەواو کرد، ئەوەش دوای ماوەیەک لە پراکتیکی ڕاستەوخۆی پیشەیی و کارلێککردن لەگەڵ ئەزموونەکانی تری مامۆستایان و ئیدارەی قوتابخانەکان دەربارەی پیشەی وانەوتنەوە لە ڕێگەی دەیان قوتابخانەی حکومی و ئەهلی کەبەپێی پلانێک لەلایەن سەرۆکایەتی بەشی پەروەردەی گشتییەوە بۆیان دیاریکرا بوو.
لەم پرۆسەیەدا، ئەو فێرخوازانەى بۆ ئەمساڵی خوێندنی (2024-2025) بەشداریان کرد، ژمارەیان گەیشتە (٩٥) فێرخواز، لەو ماوەیەدا فێرخوازان ڕاستەوخۆ لەلایەن مامۆستایانى بەشى پەروەردەى گشتى چاودێرى دەکران بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی کە زۆرترین سوودی پراکتیکى بەدەست دەهێنن، ئەوەش بەسوودوەرگرتن لە ڕێگەی ئەو زانست و زانیاریانەى لەماوەى سێ ساڵى ڕابردودا لە زانکۆ خوێندوویانە و فێری بوون، هەر لەم پرۆسەیەدا فێرخوازان لەلایەن کارگێڕى قوتابخانەکانیشەوە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وانەکانیان دەکرا.
بەشی پەروەردەی گشتی هەموو هەوڵ و توانایەکى خۆى دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەىبە باشترین شێواز فێرخوازان بۆ بازاڕی کار شایستە ئامادە بکات و هەلی کار بۆ دەرچووەکانی بەدەست بهێنێت.