لە بەشى کارگێڕى گشتى باس لە چۆنیەتى ڕووبەڕووبونەوەى مەترسیەکانى ژینگە کرا Categories بەشی کارگێڕی گشتی Date كانونی یهكهم 23, 2021 بۆ شیکردنەوەى ئەو گۆڕانکاریانەى بەسەر کەش وهەوا و ژینگەدا هاتووە و، دەستنیشانکردنى مەترسیەکانى لەسەر ژیانى مرۆڤایەتى لە بەشى کارگێڕى گشتى سمینارێکى زانستى بەڕێوەچوو. ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٢/١٢/٢٠٢١) لە هۆڵى ئەکادیمیاى زانکۆ، سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى گشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر سمینارێکى زانستى بەناونیشانى (بەڕێوەبردنى مەترسى و هەڕەشەکانى ژینگە) بۆ فێرخوازێکى قۆناغى چوارەم ڕێکخست. لە سمینارەکەیدا، ئەو فێرخوازە لەسەرەتادا باسى لە چەمکى بەڕێوەبردنى مەترسیەکان و، جۆرەکانى مەترسى و، پاشان چۆنیەتى ڕووبەڕووبونەوەى مەترسیەکانى ژینگە کرد. هەر لە میانەى سمینارەکەیدا، کە ژمارەیەک لە مامۆستایان و فێرخوازانى زانکۆ ئامادەیبوون، بەوردى باسى لەهۆکارەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ هەڕەشەو مەترسییە ژینگەییەکان کرد، بۆ ئەوەش ئاماژەى بەچاککردنەوەی ئەو زیانانە کرد، کە بەهۆى گەشەکردنى شارستانی و پێشکەوتنى پیشەسازی و تەکنۆلۆژییەکان بەر ژینگە کەوتووە و، ژیان و بەردەوامی ژیانى مرۆڤایەتى خستۆتە ژێر هەڕەشە و مەترسى، و ژیانی مرۆڤ، ڕونیشکردەوە ئەو جۆرە مامەڵەکردنەى لەگەڵ زەوى دەکرێ لە ئێستادا بۆتە هۆى گەرمبوونی زەوی و گۆڕانی کەش و هەوا و، سەرهەڵدانى گەردەلوول و لافاو و توانەوەى ملیارەها تەن مەتر لە سەهۆڵ لە کیشوەرەکانی باکور و باشوور زەوى. لە بەشێکى دیکەى سمینارەکەیدا، بەوردى باسى لە تێکچونى چینی ئۆزۆن و، زیاتر پیسبوونی کەش و هەوا کرد، لەگەڵ پیسبوونی ژینگە، وشکەساڵی، بەبیابانبونى بەشێکى زۆرى زەوى و، لەناوبردنى دار و دارستانەکان و کاریگەرى لەسەر ژینگە و ژیانى مڕۆڤایەتى و سەرجەم بونەوەرەکانى سەر گۆیی زەوى کرد. لە کۆتایی سیمنارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى چۆنیەتى هۆشیارکردنەوەی بڕیاردەران و هاوڵاتیان بەگشتی کرد، سەبارەت بە تێکچوونى ژینگە و کاریگەریی و دەرئەنجامەکانی. Share: University Press Previous post لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەک بەبۆنەى سەركەوتنی سێیەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانستى یاسا بەڕێوەچوو كانونی یهكهم 23, 2021 Next post بەشى کارگێڕى کار، ئاهەنگێکى خنجیلانە بۆ منداڵانەى نەخۆشخانەى نانەکەلى ڕێکخست كانونی یهكهم 25, 2021 You may also like فێرخوازانى بەشی کارگێڕی گشتی بەشدارى لە هەڵمەتێکى دارچاندن دەکەن ئازار 24, 2025 لە زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکی ڕاهێنان لەبارەی زیرەکی دەستکرد لە بوارەکانی کارگێڕی و بەڕێوەبردن و یاسا دەستیپێکرد ئازار 8, 2025 فێرخوازانى بەشی کارگێڕی گشتی سەردانى پەرلەمانی کوردستان دەکەن شوبات 23, 2025