لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەک بەبۆنەى سەركەوتنی سێیەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانستى یاسا بەڕێوەچوو
ڕۆژى سێشەممە، ڕێکەوتى (٢١/١٢/٢٠٢١) كۆلێژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان، بەئامادەبوونی پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆكی زانكۆى جیهان-هەولێر و، ژمارەیەک لە مامۆستایان کۆلێژى یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان ئاهەنگێک بەبۆنەى کۆتایهاتنى سێیەمین کۆنفرانسى نێودەوڵەتى زانستى و یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان بەڕێوەچوو.
لە ڕۆژانى چوارشەممە و پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٥-١٦/١٢/٢٠٢١)، بەچاودێرى (دکتۆر ئارام محەمەد قادر) وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی و، بەئامادەبوونى ژمارەیەکى بەرچاو لە توێژەرانى بیانى و ناوخۆى و عێراقى، زانكۆی جیهان – ههولێر بههاوبهشی لهگهڵ زانكۆی (جدارا)ى ئوردنى، سێیەمین كۆنفرانسی زانستى نێودهوڵهتی لە بوارى (ئاراستە نوێیەکان لە یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان) بەسەرکەوتویی بەڕێوەبرد، کە تیایدا (٦٤) توێژینەوەی ئاستبەرز لەلایەن توێژەران و پسپۆڕان و مامۆستایانى زانکۆ لە ڕێگەى (٦) پانێڵى جیا لە بارەى (یاسا، پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و، ڕاگەیاندن خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
لە بەشێکى ئاهەنگەکەدا، سەرۆكی زانكۆى جیهان-هەولێر پیرۆزبایی و دەستخۆشى لە هەردوو بەشى یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتى و دبلۆماسى زانکۆکە کرد، کە لە ماوەى بەڕێوەچوونى ڕۆژانى کۆنفرانس و، لە ئامادەکردنى کۆنفرانسەکەدا هەوڵ و چالاکى گرنگیان ئەنجامدا، هەروەک جەختى لە گرنگی ئەو جۆرە كۆنفرانسە زانستیانە كردەوە بۆ پەرەپێدان بەپەیوەندى و ئاڵوگۆڕی بیروڕاى زانستی لە نێوان زانكۆكان.