یەکێتی مامۆستایانى کوردستان خەڵاتى ڕێزلێنانى پێشکەش بەدکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر کرد
لە بەرامبەر هەوڵ و کۆشش و پشتیوانیە بەردەوامەکانى بۆ یەکێتی مامۆستایانى کوردستان بەتایبەت و، مامۆستایان بەشێوەیەکى گشتى، یەکێتی مامۆستایانى کوردستان لە ساڵیادى دامەزراندنیدا خەڵاتى ڕێزلێنان پێشکەش بەدکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکى دەستەى ئەمینداریەتى زانکۆکانى جیهان کرد.
ڕۆژى یەکشەممە رێکەوتی (١٥/٥/٢٠٢٢) لە مەراسیمێکى تایبەتەتدا، کە بەئامادەبوونى ئالان حەمەسەعید ساڵح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە مەڕاسیمێکدا بەچەند چالاکیەک شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی لە بارەگاى سکرتاریەت لە شارى هەولێر کردەوە.
لە مەڕاسیمەکەدا سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و، سەرۆکى دەستەى ئەمینداریەتى زانکۆکانى جیهان بەجیا پیرۆزباییان لەسەرجەم مامۆستایانی کوردستان و یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان کرد، هەروەک رۆڵی مامۆستایانی لە پێگەیاندن و پەروەردەکانى نەوەکانى دواڕۆژ بەرزنرخاند.
لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەیاندا، یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان، خەڵاتى ڕێزلێنان پێشکەش بەدکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکى دەستەى ئەمینداریەتى زانکۆکانى جیهان کرد.
لە کۆتایى چالاکیەکەدا، سەرۆکى دئەمینداریەتى زانکۆکانى جیهان بەشدارى لە مەراسیمى کردنەوە هۆڵی شەهید مامۆستا (حبیب محمد امین)ی کرد.