لە کتێبخانەی زانکۆ، فێرخوازانى زانستی کۆمپیوتەر ئاشناى چۆنیەتى دۆزینەوەى سەرچاوەى زانستى کران
لە درێژەى چالاکییە زانستیەکانى بەشى زانستی کۆمپیوتەر، لە کتێبخانەى زانکۆى جیهان_هەولێر بە سەرپەرشتی (پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ریم جعفر اسماعیل) چالاکیەکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناخى سێیەم بەڕێوەبرد.
لە سەرەتادا، (پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ریم جعفر) باسى لە گرنگی دۆزینەوەی باشترین و گونجاوترین سەرچاوەکان بۆ نوسینى توێژینەوەیەکی زانستی کرد. هەروەها فێرخوازان بە چۆنییەتی بەکارهێنانی کتێب و سەرچاوەی زانستی بە مەبەستی پەرەپێدان بە توێژینەوەکانیان ئاشناکران.
لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەدا، لەلایەن مامۆستاى سەرپەرشتیار باس لە شێوازە درووستەکانى گەڕان بە دوای سەرچاوە زانستیەکان لە کتێبخانە کرد، بەتایبەت سەرچاوە پەیوەندیدارەکانى پەیوەست بە زانستی کۆمپیوتەر، ڕونیشیکردەوە گەڕان لە ئینتەرنێت ئەوەش میکانزم و شێوازى گەڕانى تایبەت بەخۆى هەیە، بۆ ئەوەش چەند نمونەیەکى زانستى بۆ باسکردن.
لە کۆتاییدا و بە مەبەستی زیاتر باشتر ئاشنابوون بە پرۆسەی دۆزینەوەی سەرچاوەی گونجاو بۆ توێژینەوە لە ئینتەرنێت، فێرخوازان بەدوای کۆمەڵێک سەرچاوەى زانستى گەڕان بەتایبەت ئەوانەى پەیوەندیان بەزانستى کۆمپیوتەر هەیە، ئینجا پێکەوە کارەکانیان هاوبەشکرد.
ئاشنابوون بە تۆڕە کۆمەڵایەتییە ئەکادیمیەکان و دروستکردنی هەژماری ResearchGate، کە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بەناوبانگی ئەکادیمیە، لە لایەن فێرخوازان بەشێکیتری ئەم چالاکییە زانستیە بوو.