فێرخوازانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر لە تاقیگەکانى ئەندازیارى پڕۆگرامسازى چالاکیەکى زانستیان ئەنجامدا
بەئامانجى ئاشنابوونی زیاتری فێرخوازان لەگەڵ ئامێر و تەکنۆلۆجیا جیاوازەکانی گەیاندنی وایرلێس، سەرۆکایەتى بەشى زانستى کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەکى زانستى بۆ فێرخوازانی قۆناغی دووەم لە تاقیگەی ئەنتن لە بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازی و ئەنفۆرماتیکی زانکۆی جیهان-هەولێر ڕێکخست.
لەو چالاکیەدا، کە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر (دکتۆر ریم جعفر اسماعیل) ئەنجامدرا، فێرخوازان لەگەڵ ئامێرە جۆراوجۆرەکانی گەیاندنی وایرلێس ئاشنا بوون. لە ماوەی ئەم چالاکییە، مامۆستا (دکتۆر هشام جواد) و مامۆستای یاریدەدەر )عادل حسین محمد)، مامۆستایانی بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازی و ئەنفۆرماتیک، باسیان لە گرنگی گواستنەوە بە شێوازی وایرلێس لە تۆڕی کۆمپیوتەری کرد. هەر لە میانەی بابەتەکەدا، بە نیشاندانی جۆرە جیاوازەکانی ئانتێن، چۆنییەتی بەکارهێنانی ئانتێن و تەکنۆلۆجیای وایرلێس بە مەبەستی گواستنەوەی زانیاری لە تۆڕی کۆمپیوتەری بۆ فێرخوازان ڕونکردنەوەى زیاتریان پێشکەش کرا.
لە میانەى بەڕێوەچونى چالاکیە زانستیەکەدا، جەخت لەگرنگی تەکنۆلۆجیای گەیاندنی وایرلێس کرایەوە، کە بە ناو دڵی IoT ناوی لێ دەبردرێت و یەکێکە لە شێوازە باوەکانی گواستنەوەی زانیاری لە تۆڕی کۆمپیوتەری.