به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كانی تاقی كردنه‌وه‌و كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری دیزاین
كاتژمێر ٩:٣٠ ی به‌یانی رۆژی ٣٠-٥-٢٠١٦ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر فوئاد مولود شه‌ریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر به‌یاوه‌ری دكتۆر سه‌باح حه‌یده‌ر جێگری سه‌رۆكی زانكۆی جیهان بۆكاروباری قوتابی یان چه‌ند هۆڵێكی تاقیكردنه‌وه‌ی پڕاكتیكی فاینهڵیان به‌سه‌ركرده‌وه ، تاله‌نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشی تاقیكردنه‌وه‌كان بن . جێی باسه له هه‌ندێ هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌دا له‌پرۆسه‌ی به‌رێوه‌چوونی a, كۆڵییه‌وه و بوونی پێداویستی یه زانستی یه‌كان بۆتاقیكردنه‌وه ی وانه‌ی پڕاكتیكیهكان به‌رزنرخاند .
هه‌رهه‌مان رۆژ كاتژمێر ١٠:٣٠ ی به‌یانی به‌رێزان سه‌رۆكی زانكۆ‌و جێگری سه‌رۆكی زانكۆ ، پێشانگای هونه‌ری دیزاینی یان كرده‌وه كه بریتی بوو له كاری ٣٠ تابلۆی قوتابی یانی به‌شی راگه‌یاندن و به‌شی دیزاینه‌ری زانكۆی جیهان به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستای وانه وشیار محمد وئاماده‌بوونی سه‌رۆك به‌شه‌كانی دیزاینه‌رو په‌یوه‌ندیی یه نێوده‌وڵه‌تی یه‌كان و زانستی ژمێریاری و مامۆستایان و قوتابی یانی داهێنه‌ری پێشانگا . كاری پێشانگاش خۆی له‌به‌رهه‌می قوتابی یان ده‌بینییه‌وه بۆ هونه‌ری دیزاین و فۆكس بۆدروستكردنی پرۆمێكشن وریپۆرت .