بەشى ئینگلیزى سەردانێکی زانستی بۆ قوتابخانەی نێودەوڵەتی کامبریج بۆ فێرخوازان ڕێکخست
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (٣/١١/٢٠٢٢)، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر ئامینە عەدنان، فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە فاکەڵتی ئاداب بەشی ئینگلیزی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، سەردانێکی زانستییان بۆ قوتابخانەی کامبریج ئینتەرناشناڵ ئەنجامدا.
لە میانەى سەردانەکەیاندا و، بەهاوکارى بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە، فێرخوازان بەسەر چەند گروپی بچووکدا دابەشکران تا لە نزیکەوە بتوانن لە پۆلە جیاوازەکاندا ئامادەی وانەکان بن، بۆ ئەوەش فێرخوازان بەشداریان لە چەند وانەیەکى قوتابخانەکە کرد و، ئاشناى ڕێگەکانى وانەوتنەوە بەزمانى ئینگلیزى بوون، دواتریش سەردانی بەشەکانی دیکەی قوتابخانەکەیان بەسەرکردەوە لەوانە ژووری میوزیک و تاقیگەی کۆمپیوتەر و کتێبخانە و تاقیگە زانستیەکان.
مەبەست لە ڕێکخستنى ئەم سەردانە بەرزکردنەوەی توانای وانەوتنەوەى فێرخوازان و ئاشناکردنیان بوو بە نوێترین شێوازەکانی وانەوتنەوە لە قوتابخانەکان.