بەشی راگەیاندن رێز لە یەكەمەكانی خۆی دەگرێت
بەشی راگەیاندن رێز لە یەكەمەكانی خۆی دەگرێت
بەشی راگەیاندن لە زانكۆی جیهان ، ئاهەنگی بۆ دەرچووە یەكەمەكانی هەردوو قۆناغی یەكەم و دووەمی ساڵی خوێندنی 2014 – 2015 گێرا بە ئامادەبوونی هەریەك لە بەڕێزان دكتۆر نوزاد باجگرسەرۆكی ئەنجوومەنی ئەمینداران و د. ئەمجەد صابر دەلۆی سەرۆكی زانكۆ ،دكتۆر فوئاد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی ، دكتۆر رحیم مزید سەرۆكی بەشی راگەیاندن و ژمارەیەك لە سەرۆكی بەشەزانستیەكانی زانكۆ و مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆ
دوای هەردوو ووتەی پیرۆزبایی هەردوو بەڕێزان سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەمینداران و سەرۆكی زانكۆ ، بڕوانامەی رێزلێنان بەسەر یەكەمەكاندا دابەش كرا.
ئەمە و لە كۆتایی ئاهەنگەكەدا ئامادەبووان بەشداریان كرد لە بڕینی كێكی بۆنە و ئەم چالاكیە راستەوخۆ لەلایەن تەلەفزیۆنی جیهانەوە پەخش كرا.