بەشی زانستی کۆمپیوتەر وۆرک شۆپێکی پەروەردەیی بۆ فێرخوازانى قوتابخانەی نێودەوڵەتی جیهان بەڕێوەبرد
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (٢٦/١٠/٢٠٢٣) بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان – هەولێر وۆرکشۆپێکى بۆ فێرخوازانى قوتابخانەی جیهانی نێودەوڵەتی بەڕێوەبرد، کە تیایدا فێرخوازانى پۆلى هەشتەم بەشداریان تێدا کرد.
لە وۆرکشۆپەدا، چەند بابەتێکی گرنگ سەبارەت بە پەرەپێدانی وێبسایت و دیزاینی یاری ئەلیکترۆنی بەشێوەیەکى پراکتیکى و لە تاقیگەکانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر پێشکەش بە فێرخوازانى قوتابخانەکە کرا، بابەتەکانیش لەلایەن پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر ڕیم جەعفەر بەهاوکارى ژمارەیەک لە قۆناغی سێیەم و چوارەم لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر پێشکەش کران، جگە لەوەش هەر لە وۆرک شۆپەکەدا ڕوونکردنەوەیەکی پێویست لەبارەی گرافیک دیزاین و پەرەپێدانی یارییەکان پێشکەش بەفێرخوازان کرا، هاوکات لەلایەن مامۆستاى یاریدەدەر عەلیە ئەسعەد بابەتێک سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامێرەکانی واقیعی گریمانەی و پەرەپێدانی یارییەکان پێشکەش کرا.
فێرخوازانى قوتابخانەى نێودەوڵەتى جیهان، خۆشحاڵى خۆیان پیشاندا بەبەشداریکردینان لە وۆرکشۆپەکەدا، هەروەک ئارەزووی بۆ فێربوونی پەرەپێدانی وێبسایت و دیزاینی یارییەکان نیشان دا.