بەشی پەروەردەی گشتی لە کەمپی حەسەن شام چالاکیەکى خێرخوازییان بەڕێوەبرد
ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتى (01/12/2022) لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی مرۆیی بۆ دابەشکردنی پێداویستیەکانی خوێندنگە و جلوبەرگ بەسەر منداڵانی کەمپەکەدا، بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان – هەولێر بە سەرپەرشتی دکتۆر ئەحمەد عەبدول عەون سەرۆکی بەشی پەروەردەی گشتی و، کۆمەڵێک فێرخواز چالاکیەکى مرۆیی و خێرخوازى لە کەمپی حەسەن شام U2 بەڕێوەبرد.
دوای گەشتنیان لەلایەن ستافی بەڕێوەبردنی کەمپەکە پێشوازییان لێکرا، دواتر سەردانی خوێندنگەى کەمپەکەیان کرد و، کۆمەڵێک کەلوپەل و پێداویستی خوێندنگە و جلوبەرگیان بەسەر قوتابیاندا دابەشکرد.
لە کۆتایی سەردانەکەدا خاتوو بۆکان سالار و تیمی بەڕێوەبردنی کەمپەکە سوپاسی مامۆستا و فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتیان کرد لە بەرامبەر پێشکەش کردنی ئەو کۆمەکی هاوکاریانە، بۆ ئەوەش دکتۆر ئەحمەد عەبدل عون سەرۆکى بەشى پەروەردەى گشتى سوپاسی بەڕێوبەری کەمپەکە و تیمەکەی کرد بۆ ئەو پێشوازیە و هەوڵەکانیان لە بەڕێوەبردنی کەمپەکەدا.
بەشی پەروەردەی گشتی هەمیشە بەشداری لە بواری کاری مرۆیی دەکات و، دەستپێشخەری لە سازدانی هەڵمەتی خۆبەخشانە و خێرخوازی دەکات، بە ئامانجی هاوکاریکرنی ئەوکەسانەی کە پێویستیان بە هاوکاریە تا بتوانن بەسەر سەختیەکانی ژیان سەرکەوتن و بەئامانجەکانیان بگەن.