بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان ودبلۆماسی دانوستانێکی گریمانەی بەڕێوەدەبات
بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان ودبلۆماسی لە زانکۆى جیهان-هەولێر رۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (22/11/2021) لە ھۆڵی ئەکادیمی دانوستانێکی گریمانەی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى دۆسییەی ئاسایشی نێوان عێراق و ئێران ڕێکخست.
لە نواندنێکدا فێرخوازانی قۆناغی چوار (خوێندنی ئێواران) ڕۆڵی دانوستانکارانیان لەبارەى دۆسییەی ئاسایشی نێوان عێراق وئێران دەگێڕا، بۆ ئەوەش کۆمەلێک لە فێرخوازان ڕۆڵی شاندی ووڵاتی عێراق و ئێران یان بینی، لەهەمانکاتدا کۆمەڵەی سێییەم رۆڵی چاودێری شاندی نێودەوڵەتیان بینی.
دانیشتنە گریمانییەکە بە چاودێری ماموستای یاریدەدر ڕەشێد میکائیل موحەمەد و، ئامادەبوونى بەشێک لە مامۆستایان و فێرخوازانى بەشی پەیوەندییەکان و دبلۆماسى بەڕێوەچوو.