بەشى زانستى کۆمپیوتەر کۆتایی بەخولێکى ڕاهێنان هێنا
سەرۆکایەتى بەشى زانستى کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر، ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢١/١١/٢٠٢١) کۆتایی بەخولێکى ڕاهێنان بۆ ستافى زانستى بەشە جیاکانى زانکۆ هێنا.
لەو خولەدا، کە لە ڕێکەوتى (١٥/١١/٢٠٢١) بەناونیشانى “مۆدل و فێربوونى ئەلیکترۆنى” بەشێوەى ئۆنلایەن بۆ ستافى زانستى سەرجەم بەشەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر کردەوە.
خولەکە بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر محمد باجەلان سەرۆکى بەشى زانستى کۆمپیوتەر بۆ ماوەى (٦) ڕۆژ بەڕێوەچوو، ئامانجى سەرەکى بریتیبوو لە پەرەپێدانى زیاتر بەتواناى مامۆستایان و وانەبێژان و ڕاهێنانیان لەبارەى چۆنیەتى بەکارهێنانى مۆدل بەشێوەیەکى کارا، بۆ ئەوەش جەخت لە فەناکشنانە کرایەوە، کە یارمەتیدەرى سەرەکى پڕۆسەى فێربوونن.
ساڵانە، بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەشێوەی بەردەوام چەندین خولی ڕاهێنان لە بوارە جیاکان بۆ مامۆستایانى زانکۆ دەکاتەوە لە پێناو کارامەیی و تواناکانیان بۆ بە بەکارهێنانی میتۆدی زانستی هاوچەرخ.