سەرۆکى ئەمینداریەتى زانکۆکانى جیهان لەگەڵ ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ كاروبارى وەبەرهێنان کۆبوەوە
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢٢/١١/٢٠٢١) شاندێکى یەکێتیی وەبەرهێنەرانى کوردستان لە سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران لەگەڵ ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان و، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ كاروبارى وەبەرهێنان کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا، کە بەئامادەبوونى دکتۆر نەوزاد حاجى یەحیا باجگر سەرۆکى ئەمینداریەتى زانکۆکانى جیهان بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەى چەند بابەتێکى گرنگ کرا، بەتایبەت بارودۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان و دۆخی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.
لە کۆبونەوەکەدا، جەخت لە گرنگى ڕەخساندنی هەلی کار و پڕۆژەی بچووک بۆ گەنج و لاوان و فێرخوازانى کرایەوە، بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکە تەرخانکرا بۆ چۆنیەتى کاراکردنى کارەکانى یەکێتیى وەبەرهێنەران و، ڕایکردنى کارەکانیان و کەمکردنەوەى ڕۆتین لە دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و جێبەجێکردنى سیاسەتى یەک پەنجەرە دکتۆر محمد شوکری سەرۆكى دەستەى وەبەرهينان كارى بۆ دەکات.
لە کۆتایی کۆبونەوەکە یاریدەدەری سەرۆکى حکومەت بەڵێنی ئەوەیدا ئەو کێشانەى ڕووبەڕووى وەبەرهێنەران دەبێتەوە بە زووترین کات چارەسەرى بکەن، لەپێناو بایەخدانى زیاتر بە ئابووری کوردستان و، بەهێزکردنى ژێرخانی ئابووری هەريمى كوردستان .