بەشی ژمێریاری سەردانێکی زانستی بۆ بانکی خانووبەرە لە هەولێر ڕێکدەخات
ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتى (09-05-2023) سەرۆکایەتى بەشی ژمێریاری لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستی بۆ بانکی خانووبەرە لە شاری هەولێر ڕێکخست.
لە میانەى ئەو سەردانەدا، کە بەسەرپەرشتی مامۆستا هاشم محمد خەیر سافى بەڕێوەچوو، فێرخوازانى قۆناغی چوارەم، لەلایەن خاتوو ژیان محمد عومەر بەڕێوەبەرى بانکی خانووبەرە پێشوازیان لێکرا، پاشان لە وتەیەکیدا باسى لە سروشتی کاری بانکی خانووبەرە و چۆنیەتى کارکردن و جۆرەکانی قەرز و مامەڵەی بانکی کرد.
لەلایەکى دیکەوە (فەلاح عەبدوڵڵا محمد بەڕێوبەری دارایی بانکەکە بەوردى باسى لە چۆنیەتی تۆمارکردنی کارە ژمێریارییەکانی پەیوەست بە قەرز و سوود و چۆنیەتی دابەشکردنی هەژمارە پەیوەندیدارەکان و تۆمارکردنی هەژماری دانانی پارە کرد، لەهەمان کاتدا ئاماژەى بە چۆنیەتی حیسابکردنی سوودی قەرزە دواکەوتووەکانی بۆ فێرخوازان کرد، لەگەڵ چۆنیەتى دووبارە دانانی خشتەی قەرزەکان.
سەردانە زانستییەکە بە پێداچوونەوە بە سیستمی کاری ژمێریاری لە بانکی خانووبەرە و پێداچوونەوە بە پسوڵە و ئەولەویەتەکان کۆتایی پێهات، کە تیایدا فێرخوازان چەند پرسیارێکیان لەبارەى کارەکانی دیکەى بانکی خانووبەرە، ئەوانەى مامەڵە لەگەڵ بانکەکەدا دەکەن، لەگەڵ شێوازی وەرگرتنی قەرز ئاراستەى لێپرسراوانى بانکەکە کرد.