بە بۆنەی مانگی جیهانی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک لە زانکۆى جیهان-هەولێر وۆرکشۆپێک بەڕێوەچوو
بە بۆنەی مانگی جیهانیی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک، بەشی تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى، بە هاوکاری بەشی ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆى جیهان-هەولێر وۆرک شۆپێکی هۆشیاری بە ناوی “ژیری دەستکرد لە کلینیک: شۆڕشى چاودێری شێرپەنجەی مەمک” سازکرد.
لەو وۆرکشۆپەدا، کە ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (14/10/2024) لە هۆڵى (VIP) بەڕێوەچوو، ژمارەیەک لە مامۆستایان و فێرخوازانى زانکۆ ئامادەیبوون، سەرەتا مامۆستاى یاریدەدەر عومەر عادل محەمەد عەلی سەرۆکی بەشی تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى وتەیەکى پێشکەشکرد و دەستی پێکرد، پاشان دکتۆر جەنگی شەوکەت ساڵەى، مامۆستا لە زانکۆی پزیشکی هەولێر تێڕوانینێکی گشتی شێرپەنجەی مەمک پێشکەش کرد. پاشان، مامۆستاى یاریدەدەر نور سامی عومەر لە بەشی تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى باسێکى لەبارەى”بەکارهێنانی تیشک لە دۆزینەوەی شێرپەنجەی مەمک” پێشکەش کرد. هەروەها، مامۆستاى یاریدەدەر ئەسما ئەمین غەریب، لە بەشی تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى زانکۆى جیهان-هەولێر بابەتێکى لەبارەى “تاقیکردنەوەی نەخۆشی و تاقیگەیی ستاندارد بۆ ڕێکارەکان لە دەستنیشانکردن و چاودێریکردنی شێرپەنجەی مەمک” پێشکەش کرد. پاشان، دکتۆر فاتیمە ئەلبەتول لە بەشی ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆى جیهان-هەولێر تیشکى خستە سەر “بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ دیاریکردنی شێرپەنجەی مەمک” و بەشێوەیەکى زانستى لایەنە جیاکانى ڕونکردەوە.
وۆرکشۆپەکە بە گفتوگۆى نێوان مامۆستایان و فێرخوازانى ئامادەبوو و، پێشکەشکارانى بابەتەکان ناوەڕۆکەکەى زیاتر دەوڵەمەندکرا و، وەڵامى سەرەنج و پرسیارەکانیش درایەوە.