تیپى تۆپی پێى فێرخوازانى بەشى پەروەدەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان توانیان بگەنە یارییەکانى قۆناغى پێش کۆتایی
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٣/١١/٢٠٢٢) لە یاریگەى زانکۆى جیهان-هەولێر بەردەوامى درا بەیارییەکانى قۆناغى دووەمى پاڵەوانیەتى تۆپى تیپى فێرخوازانى بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، بۆ ئەوەش چوارەمین یارى لە نێوان تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى و تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى پەروەدەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بەڕێوەچوو.
لەو یاریەدا، کە کە بەئامادەبونى ژمارەیەکى زۆر لە فێرخوازانى هەردوو بەش و، بەسەرپەرشتى سەرۆکایەتى بەشى پەروەدەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان ئەنجامدرا، لە یاریەکەدا تیپى تۆپی پێى فێرخوازانى بەشى بەشى پەروەدەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان توانیان بەتۆمارکردنى (٣ بە ٢) گوڵ لە تیپى تۆپى پێى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى ببنەوە، بەو ئەنجامەش تیپى تۆپی پێى فێرخوازانى بەشى بەشى پەروەدەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان توانیان بگەنە یارییەکانى قۆناغى پێش کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە.