تیپى فێرخوازانى بەشەکانى ئەندازیارى بەسەر تیپى فێرخوازانى کارگێڕى گشتى سەرکەوتن
لەبەردەوامى یارییەکانى خولى پاڵەوانیەتى زانکۆى جیهان-هەولێر و لە ڕۆژى هەشتەمى یارییەکاندا دوو یارى دیکەى دیکەى گرنگ لە جەولەى دووەم بەڕێوەچوو.
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٨/٣/٢٠٢٢) لە یاریگەى زانکۆى جیهان-هەولێر، لە یارى یەکەمدا تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشەکانى ئەندازیارى ڕوبەڕووى تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى گشتى بوونەوە، لە ئەنجامى یاریەکەدا، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشەکانى ئەندازیارى توانیان بەتۆمارکردنى حەوت گوڵ بەرامبەر بەدوو گوڵ لە بەشى کارگێڕى گشتى ببەنەوە و، یارییەکە لە قازانجى خۆیان کۆتایى پێ بهێنن.
لە یارى دوەمیشدا، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى زانستەکانى کۆمپیوتەر ڕوبەڕووى تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ بوونەوە، بەتۆمارکردنى دوو گوڵ بەرامبەر بەیەکتر هەردوو گێمى یارییەکە کۆتایی هات، پاشان بۆ یەکلایکردنەوەى ئەنجامى یاریەکە پەنا برایە بەر لێدانى سزا، لە ئەنجامى یاریەکەدا، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ توانیان بەتۆمارکردنى سێ گوڵ بەرامبەر بەدوو گوڵ لە بەشى زانستەکانى ببەنەوە، یارییەکانیش لە نیۆ هاندانى بەردەوامى فێرخوازان بەڕێوەچوو.