تیپى فێرخوازانى کۆلێژى پزیشکى ددان و، بەشى پەروەردەى گشتى لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی زانکۆی جیهان-هەولێر بەسەر ڕکابەرەکانیان سەرکەوتن
لە بەردەوامى بەڕێوەچوونى یاریی قۆناغى یەکەمى پاڵەوانیەتى تۆپى پێى نێوان بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بەڕێوەدەچێ ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٥/١/٢٠٢٤) لە یاریگاى زانکۆى جیهان-هەولێر دوو یارى بەڕێوەچوو.
لە یارى یەکەمدا، کە لە نێوان تیپی فێرخوازانى کۆلێژى پزیشکى ددان و، تیپی فێرخوازانى بەشی ڕاگەیاندن بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا بە تۆمارکردنى دوو گوڵ بەرانبەر بە گۆڵێک تیپی فێرخوازانى کۆلێژى پزیشکى ددان لە تیپی فێرخوازانى بەشی ڕاگەیاندنیان بردەوە.
لە یاری دووەمدا؛ کە لە نێوان تیپی فێرخوازانى بەشی پەروەردەى گشتى و، تیپی فێرخوازانى بەشی شیکارى کیمایی پزیشکى بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا تیپی فێرخوازانى بەشی پەروەردەى گشتى بە تۆمارکردنى دوو گوڵ بەرانبەر بە هیچ یاریەکە بەقازانى خۆیان کۆتایی پێ بهێنن و، بەسەر تیپی فێرخوازانى بەشی شیکارى کیمایی پزیشکى سەرکەوتن .
ساڵانە سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەچاودێرى سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر خولى جۆراوجۆر لە بوارە جیاکانى وەرزش بۆ فێرخوازانى بەشە زانستیەکانى زانکۆ دەکاتەوە، کردنەوەى خولى تۆپى پێش یەکێکە لەو خولانەى، کە ساڵانە فێرخوازان لە بەشە زانستیە جیاوازەکان بە گڕوتینەوە بەشدارى تێدا دەکەن.