خولى به‌ڕێوه‌بردنى پڕۆژه پێشكه‌وتوه‌كان (PMP)
- Categories بەشی كارگێڕی كار, كۆلێژى زانسته‌كانى كارگێڕى و دارایى
- Date شوبات 17, 2019
له رۆژانى 11 – 15 / تشرینى دووه‌مى/ 2018 به‌شى كارگێڕى كار له زانكۆى جیهان – هه‌ولێر به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ل هه‌ریه‌ك له رێكخراوى قه‌ندیلى خێرخوازى و رێكخراوى (GIZ) هه‌ڵسان به به‌ڕێوه‌بردنى خولى به‌ڕێوه‌بردنى پڕۆژه‌ى پێشكه‌وتوو (PMP) بۆ قوتابیانى كۆلێژه‌كانى زانكۆى جیهان به تێكڕاى 6 كاتژمێر له هه‌ر رۆژێكدا . ئامانج له‌م خوله راهێنان و ئاشناكردنى قوتابیان بوو به چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌بردنى پڕۆژه‌ى پێشكه‌وتوو به شێوه‌یه‌كى زانستى و وورد. ئه‌مه و له كۆتایى خوله‌كه‌دا بڕوانامه‌ى به‌شداربوون له‌لایه‌ن سه‌رۆكى زانكۆوه به به‌شداربووان به‌خشرا.
You may also like
فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر بەشدارى لە تاوتویکردنى پرسی بازاڕی ئۆنلاین لە بەرنامەی “لەگەڵ ڕەنج”دا دەکەن
حوزه‌یران 3, 2026
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی (٣١/٥/٢٠٢٦)، گروپێک لە فێرخوازانی بەشەکانی (کارگێڕی کار) و (ڕاگەیاندن) لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بەشدارییان لە بەرنامەی تەلەڤزیۆنی “لەگەڵ ڕەنج” کرد، کە لە تۆڕی میدیایی ڕووداو پەخش کرا. ئەم …


