خولی پراکتیکی بەکارهێنانی ئامێرە نێتوۆرکیەکانی کۆمپانیای سیسکۆ
لە ڕێگەی خولێکی پراکتیکی نێتوۆرک لە تاقیگەی تایبەتی نێتوۆرکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر، قۆتابیانی قۆناغی چواری بەشەکەمان فێری سازدان و ڕێکخستنی ئامێرەکانی کۆمپانیای سیسکۆ دەکرێن بە مەبەستی دروست کردنی نێتوۆرکێک لە کۆمپیوتەرەکان.
لە ئەنجامی کۆرسی ئاماژەپێکراو، ئاستی تێگەیشتن و شارەزایی قوتابیانلە نێتوۆرکە کۆمپیوتەرییەکان و ئامێرەکانی بەکارهاتوو لەم نێتوۆرکانە بە ڕادەیەکی بەرچاو بەرز کرا. ئەم کۆرسە لە لایەن بەڕێز دکتۆرە ریم جعفر اسماعیل، شارەزای بواری نێتوۆرک پێشکەش و سەرپەرشتی دەکرێت.