دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر بڕوانامه‌و مهدالییهی ڕێزلێنان ده‌به‌خشێته شاعیری ناوداری كورد سه‌عدوڵڵا په‌رۆش
كاتژمێر ٢ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی ١٣-٣-٢٠١٧ دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان لهڕێورهسمێكی شایه‌سته‌دا به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌دیب و نووسه‌رانی كورد بڕونامه‌ی رێزلێنان و مهدالییهی زانكۆی جیهانی پێشكه‌ش به شاعیری ناوداری كورد سه‌عدوڵڵا په‌رۆش كرد . لهوتهیهكیش دا به‌رێزیان باسی بایه‌خی شیعر‌و داهێنانی شیعری نه‌وه‌كانی شه‌ست و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی پێش‌و كرد و له‌گفتوگۆی ئه‌دیبانه‌ی ئه‌م رێوره‌سمه‌دا له ڕۆڵی زانكۆ و زاكۆی جیهان و بایه‌خ دان به ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری دوان و به بایه‌خه‌وه هه‌ڵسه‌نگێندران .
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه له ئێواره كۆڕێكی شیعر خوێندنه‌وه‌دا كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بۆ په‌رۆش ته‌رخانكرابوو ، سه‌ره‌تا دكتۆر سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر وته‌ی به‌خێر هاتنی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان – هه‌ولێری خوێنده‌وه‌و دكتۆر محه‌مه‌د خدر مه‌ولوود سه‌رۆكی به‌شی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر كورته‌یه‌كی ژیان و به‌رهه‌می شیعری په‌رۆش و ناساندنی پایه‌و شوێنی له‌شیعری هاوچه‌رخی كوردی دا خسته ڕوو .
دواتر چه‌ندین ده‌قی شیعری ناسك له‌لایه‌ن سه‌عدوڵڵا په‌رۆشی شاعیر خوێندرایه‌وه .
له دوا برگه‌ی ڕهورهسمهكهدا دكتۆر وریا عومه‌ر ئه‌مین هاوكوفو و هاوسه‌رده‌می په‌رۆش و شاعیری شێسته‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو باسی له بیره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌وساو بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌قی شیعری‌یان به‌یه‌كه‌وه به‌ر له ٥٠ ساڵ كرد و بۆ یه‌كه‌مین جار هه‌ندێ زانییاری نهبیستواوی ئه‌ده‌بی باسكرد .