
دواى تەواوکردنى دووەم خول؛ پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆی جیهان-هەولێر بڕوانامەى بەسەر فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی عێراق دابەشکرد
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 31, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان: ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 92/10/2026، لە مەراسیمێکددا کە لە هۆڵى (VIP) زانکۆ بەڕێوەچوو، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ، سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر بڕوانامەى بەشداریکردنى بەخشی بەسەر ژماریەک فەرمانبەرانى وەزارەتى بازڕگانى عێراق، کە بۆ ماوەى پێنچ ڕۆژ بەشداریان لە خولێکی ڕاهێنانی پێشکەوتوو لە بواری سەرچاوە مرۆییەکاندا کرد.
لەو مەراسیمەدا، کە بە ئامادەبوونی نادیة جعفر نصیف، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتى بازرگانى عێراق و، پرۆفیسۆر دکتۆر ایاد حازم حسن، یاریدەدەرى سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عبدالستار عبدالکریم سعید، یاریدەدەرى سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری وقوتابیان و، سەرۆک بەشە زانستییەکان و، بەشداربوانى خولەکە ئامادەیبوون، سەرەتا وتەیەک پێشکەشکرا.
جەختکردنەوە لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دامەزراوەیییەکان: لە دەستپێکی مەراسیمەکەدا، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود، سەرۆکی بەشی کارگێڕیی کار بەخێرهاتنی میوانانی کرد و ئاماژەی بە گرنگیی خولەکە دا لە پەرەپێدانی تواناکانی فەرمانبەراندا.
پاشان، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە وتەیەکى کورتدا، جەختی لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی زانکۆ لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە و، ڕایگەیاند: ئەم خولانە بەردەوامى پێ دەدرێت و، لە هەفتەی داهاتوودا لەسەر بابەتی یاسا بەردەوام دەبێت.
بەخشینی بڕوانامەکان لە بەشێکى دیکەى مەراسیمەکەدا، نادیة جعفر نصیف، سەرۆکی شاندی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، سوپاسى زانکۆی جیهان-هەولێر کرد بۆ ڕێکخستنی خولەکە و ئاستی بەرزی مامۆستایان.
لە کۆتایشدا مەراسیمەکەدا، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد صابر دەلۆ، سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر بڕوانامەى بەشداریکردنى بەسەر سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەى وەزارەتى بازڕگانى عێراقدا کرد، کە بەشدارییان لە خولەکەدا کردبوو، بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لێکردن و هیواى خواست ناوەڕۆکى خولەکە لە ژیانى کارکردنى ڕۆژانەیان لە دامەزراوە جیاکان ڕەنگبداتەوە بۆ خزمەتکردنى چین و توێژە جیاوازەکانى کۆمەڵگە.
ئەم خولە بە ڕاسپاردەى پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەۆل سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لەلایەن هەردوو بەشى کارگێڕى کار و بەشى ڕاگەیاندن بۆ ژماریەک فەرمانبەرانى وەزارەتى بازڕگانى عێراق بەڕێوەچوو.



