دەوڵەتی كوردستان لە روانگەی ئەكادیمی و پێكەوە ژیانەوە
لەدرێژەی بانێلەكانی نەخشە رێگای دەوڵەتی كوردستان لە روانگەی ئەكادیمی و پێكەوە ژیانەوە رۆژی 4 /5 / 2017 لە زانكۆی جیهان پانێڵی سێزدەهەمی نەخشە رێگای كوردستان بەڕێوەچوو . سەرەتا د. نەوزاد یحیی سەرۆكی دەستەی ئەمینداریەتی زانكۆكانی جیهان ووتەیەكی پێشكەش كرد ، تیایدا باسی ئامنج لەو بانێلانەكرد كە زانكۆی جیهان پێی هەڵساوە . دواتر د. فۆاد مولود ووتەی خۆی پێشكەش كرد . پاشان بانێلەكە كرایەوە بە ئامادە بوونی هەردوو بەڕێزان بڕۆفیسۆرانی یاریدەدەر گۆڤەند شێروانی و ئازاد عوسمان كە هەردوو بەڕێزیان لە روانگەی پسپۆڕی خۆیانەوە باسی نەخشە رێگاو هەلومەرجەكانی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانیان كرد . شایەنی باسە میوانێكی زۆر ئامادەی ئەم بانێلە بوون هەروەها سەرۆك بەش و مامۆستا و فەرمانبەرانی زانكۆش ئامادە بوون بە پرسیارەكانیان بابەتەكەیان دەوڵەمەندتر كرد