زانكۆی جیهان – هه‌ولێر به‌شداری ساڵرۆژی سه‌ربه‌خۆی ئه‌مریكا ده‌كا
رۆژی پێنجشه‌مه ، به‌ئاماده‌بوونی به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، قونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر له‌یادی 240ساڵه‌ی جاردانی سه‌ربه‌خۆیی ّووڵانه یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگی سازكرد ، له‌م ئاهه‌نگه‌دا كه له‌ئوتێل رۆتانا له‌هه‌ولێری پایته‌خت به‌رێوه چوو ، سه‌ره‌تا ماتیۆس میتمان كونسوڵی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر وته‌ی به‌خێرهاتنی پێشكه‌ش كردوو و سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ به‌شدار بوونی لهڕێوره سمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكییه‌كان دا، دواتر سیتوارت جۆنز سه‌فیری ئه‌مریكا له‌عێراق باسی له‌ڕۆڵ و پێگه‌ی ئه‌مریكا كرد له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان دا‌و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه و قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه‌ی له‌شه‌ری تیرۆرستانی داعش دا به‌رزنرخاند .
پاشان فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكهشكردو له پێگه‌ی ئه‌مریكا بۆناوچهكهو كوردستان دوا و مێوانانیشی بهبهرێزان سیتوارت جۆنزو ماتیۆس و میتمان ناساند . جێی باسه له‌نێوان میوانی ئه‌مساڵی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌دا چه‌ندین به‌رپرسی باڵای ئیداری وپه‌رله‌مانی و سیاسی و كه‌سایه‌تی دیار‌و و مامۆستا و سه‌رۆكانی زانكۆ ئاماده‌بوون ، له‌وانه‌ش سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر دكتۆر فوئاد مولود شه‌ریف ، سه‌رۆكی زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی هه‌ولێر دكتۆر كاوه شیروانی.
راگه‌یاندنی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر