زانکۆى جیهان-هەولێر ئامادەکارییەکانى بۆ ڕەوانەکردنى گروپێکى دیکەى فێرخوازان بۆ خوێندن پۆڵندا دەستپێکرد
لە چوارچێوەی کارە هاوبەشەکانى و بۆ ئاڵوگۆڕی زانستی و ڕاهێنانی زانکۆی جیهان-هەولێر لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتیەکاندا، لەبەر ڕۆشنایی واژۆکردنى یاداشتنامەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ زانکۆکانى پۆڵندا، لە زانکۆى جیهان-هەولێر ئامادەکارییەکان بۆ ڕەوانەکردنى ڕاوندێکى دیکەى فێرخوازان بۆ خوێندن لە پۆڵندا دەستپێکرد.
بۆ درێژەدان، بە پەیوەندییە زانستیەکانى نێوانیان، ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٦/١٠/٢٠٢٣) لێژنەى چاوپێکەوتن و هەڵسەنگاندنى ئاستى زانستى فێرخوازان بەسەرۆکایەتى دکتۆر ساڵح زێبارى بەڕێوەبەرى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کارەکانیان بۆ دەستنیشانکردن و هەڵبژاردنى فێرخوازان بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لە پۆڵندا دەستپێکرد، لەو چوارچێوەیەدا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ (٢٥) فێرخواز لە بەشەکانى (نیوتریش ودایەتێتکس، بایومیدیکەڵ و مایکروبایولوژی پزیشکی) ئەنجامدا، واش بڕیارە لە ڕۆژانى داهاتودا چاوپێکەوتن لەگەڵ ژمارەیەکى دیکەى فێرخوازان لە بەشەکانى (پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ، زانستى تاقیگەى پزیشکى، شیکارى کیمیایی پزیشکى، بەشەکانى کۆلێژى ئەندازیار و بەشەکانى کۆلێژى زانستە کارگێڕى و داراییەکان) ئەنجام بدەن بۆ کاندیدکردنى (١٦) فێرخواز لەسەرجەم بەشەکان.
فێرخوازان دواى ئەوەى بەتەواوى پێوەرە زانستیەکانى نێوان زانکۆى جیهان-هەولێر لەلایەک و، زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences) لەلایەکى دیکە، لە مانگى شوباتى ساڵى داهاتوو بەرەو پۆڵندا بەڕێدەکەون بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن، کە ماوەى چوار مانگ دەخاێنێت، ئەو هەنگاوەش لە بەردەوامى هەوڵەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر دێ بۆ ڕەخساندنى دەرفەتى ناوازە بۆ فێرخوازان لە قۆناغە جیاوازەکانى خوێندن بەئامانجى بەرزکردنەوەى ئاست و توانا و لێهاتویان بەپێى پسپۆڕییەکانیان، ڕەوانەکردنى ئەم گروپەى فێرخوازانیش دەبێتە دەسکەوتێکى گرنگى زانستى لە وێستگەکانى ژیانى فێرخوازان، کە بەهۆیەوە ئەزمونێکى نوێ سەرخانى تواناکانیان دەکەن و، لە داهاتودا بەرهەمەکەى دەچننەوە.
ڕێکەوتى (٨/٥/٢٠٢٣) پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرۆکایەتى شاندێک لە پۆڵندا سەردانى زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences) و لەگەڵ پرۆفیسۆر دکتۆر میشال زاسدادە (Prof. Michał Jerzy Zasada) سەرۆکى زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (SGGW) لە پۆڵندا کۆوەوە و، گفتوگۆیان لەبارەى پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییە زانستى و ئەکادیمیەکانى نێوان زانکۆى جیهان-هەولێر و زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان کرا، بەتایبەت بەردەوامیدان بەجێبەجێکردنى خاڵەکانى ڕێککەوتنامەى هاوبەشى نێوانیان. ڕەوانەکردنى ئەم گروپەى فێرخوازانیش هەر لەو چوارچێوەیەدا دێ، لە چەند ڕۆژى ڕابردوشدا لەبەر ڕۆشنایی هەمان بڕیاردا (5) پێنچ فێرخوازى دیکە لە بەشەکانى (بایۆمیدیکاڵ، نیوتریشن و دایەتێتیکس، مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى و ئهندازیاری تهلارسازی) لە زانکۆى جیهان-هەولێرەوە بەرەو پۆڵندا بەڕێوە بکەون بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لە بەشە جیاکانى زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (SGGW) و، ئێستا لە پرۆسەى خوێندان.