زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى کارا لە پاڵەوانێتی شەترەنجی زانکۆکانی کوردستان
لە رۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممەڕێکەوتی ١و٢/٥/٢٠٢٤ لە یانەى خانزاد لە شارى هەولێر بەئامادەبوونی دکتۆر زەندی جەبار سەڕۆکی لقى هەولێرى لێژنەی ئۆڵۆمپی و دکتۆر هیوا سەڕۆکی لقى هەولێرى یەکێتی شەترەنج بەهەماهەنگی یانەی شەترەنجی خانزاد، پاڵەوانێتی شەتڕەنجی ڕاپید لە نێوان زانکۆکانى کوردستان بەڕێوەچوو.
لە زانکۆى جیهان-هەولێر تیمێک بە سەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر دانا عبدالباقی محمد و، راهێنەر مامۆستاى یاریدەر توانا تحسین سلێمان و، یاریزانان (امين محمد شريف، شاليار عزيز هەينى، زيد حكمت سليمان، زكريا يحيى حمد و، ايمن محمد شريف) بەشداریان لە پاڵەوانیەتیەکەدا کرد.
پاڵەوانێتیەکە بەشدارى (٥٠) یاریزان بە سیستمی سویسڕی (7) ڕاوند و کاتی (15min+10sec ) ڕکابەری یەکتریان کرد کەنوێنەرایەتی 11زانکۆی هەرێمی کوردستانیان دەکرد، بەجۆڕێک هەر تیپێک پێنج یاریزانی لەخۆە گرتبوو، دوای رکابەی وململانێی تیپە بەشداربووەکان تیپى زانکۆی جیهان-هەولێر توانی ببێت بە یەکێک لە (١٠) یەکەمەکانی پاڵەوانێتیەکە، لەکۆتاییدا خەڵات بەسەر یاریزانان وتیپە سەرکەوتووەکان دابەشکرا