زانکۆ و پرۆگرامەکانى پەیوەست بەژینگە ناوەڕۆکى بابەتێکى دیکەى زانستى بوو، کە پێشکەشى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کرا
لە ڕۆژانى کۆتایی خولى ڕاهێنانى هاوینەى زانکۆى لۆدز، کە بۆ فێرخوازانى نەتەوە جیاکان ڕێکیخستوە و، گروپێک لە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشداریان تێدا کردوە پێشکەشکردنى بابەتێک بوو تایبەت بوو بە زانکۆ و پرۆگرامەکانى پەیوەست بەژینگە.
دکتۆر ڕێنی مارسێلینۆ ئابریتا تێکسێرا (Dr. Rene Marcelino Abritta Teixeira) لە بەڕازیلەوە بەناونیشان: هۆشیارى کۆمەڵایەتی ژینگەیی- دیزاینی پرۆگرامەکانى بەکالۆریۆس (Socio-environmentally Aware Undergraduate curriculum design) بابەتێکى پێشکەش بەفێرخوازان کرد و، لە میانەیەدا بەوردى باسى لە میکانیزمی داڕشتنی پرۆگرامى زانکۆکانی پەیوەست بە زیانەکانی ژینگە و، چۆنیەتی جێبەجێکردنی کرد، هەروەها باسى لە هەندێک ئەزموونی وڵاتانى بەرازیل و وڵاتانی ئەمریکای لاتین بەتایبەتی لەو بوارەدا کرد.
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەگرنگیەوە لە بابەتەکەیان ڕوانى، بۆ ئەوەش باسی ئەو ئەزموونانە و چۆنیەتی جێبەجێکردنیان و سوودەکانی لە عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی کرد.