سه‌ردانی قونسولی توركی بۆ زانكۆی جیهان
رۆژی ٦-٦-٢٠١٦ سه‌رقونسوڵی كۆماری توركیا له هه‌ولێر به‌یاوه‌ری شاندێك سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان – هه‌ولێری كرد و له‌لایه‌ن به‌رێزان دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی گشتی زانكۆكانی جێهان و دكتۆر فوئادمولود شه‌ریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر و دكتۆر سه‌باح حه‌یده‌ر و دكتۆر نه‌جده‌ت زه‌كی ، جێگرانی سه‌رۆكی زانكۆ و ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆك به‌شه‌كانی زانكۆ پێشوازیه‌كی گه‌رمیان لێكرا . دوای دیدار‌و كۆبونه‌وه .. گفتوگۆكردنی باری خوێندن و زانست له‌زانكۆكان كرا‌و سه‌رقونسوڵی گشتی قونسوڵخانه‌ی توركیا له‌هه‌ولێر هاریكاری ته‌واوی خۆی بۆ هاریكاری زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆكانی وڵاته‌كه‌ی بۆزانكۆی جیهان پێشان دا وئاسانكاری بۆزانكۆ وقوتابییانی خسته‌ڕوو ،