سه‌نته‌رى هه‌لى كار

ئه‌م سه‌نته‌ره‌ له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2014 دامه‌زراوه‌ به‌ هاوكارى ئاژانسى ئه‌مریكى بۆ په‌ره‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى (USAID) . ئامانجى سه‌ره‌كى له‌ كردنه‌وه‌ى ئه‌م سه‌نته‌ره‌ بریتى بوو له‌ دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆ ده‌رچووانى زانكۆى جیهان و زانكۆكانى ترى كوردستان بۆ هه‌موو پسپۆڕیه‌كان ، هه‌روه‌ها ئه‌م سه‌نته‌ره‌ به‌شداریكرد له‌ وه‌رگێڕانى چه‌ندین مانوه‌لى فێركارى و هۆشیارى بۆ سه‌ر زمانى كوردى و بڕوانامه‌شى به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ به‌خشى .