سیاسهتمهدارو دیبلۆماتكاری كورد موحسین دزه‌یی رێزی لێ‌گیرا
كاتژمێر ١٠ ی به‌یانی رۆژی ١٦-١١-٢٠١٦ ڕێ‌و ره‌سمی رێزلێنان له سیاسهتمهدارو دیبلۆماتی ناوداری كورد موحسین دزه‌یی به‌ئاماده‌بوونی چه‌ندین كه‌سایه‌تی ناسراو به‌رپرسانی حكومی و ئه‌كادیمیان و نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان ده‌ستی پێ كرد ، بابه‌ته‌كانی ڕێوره‌سمی رێز لێنانهكه بریتی بوون له مانه :
– خوێندنه‌وه‌ی كورته‌یه‌ك له‌ژیانی ، له‌لایه‌ن دكتۆر محه‌مه‌د خدر مه‌ولود
– ووتاری دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان
– وتاری نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر
– په‌یڤێك ده‌رباره‌ی ژیان و تێكۆشانی مامۆستا موحسین دزه‌یی ، له‌لایه‌ن نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس ئیسماهیل به‌رزنجی .
– خوێندنه‌وه‌ی ژیان و بابهتهكان به‌زمانی ئینگلیزی له‌لایه‌ن قوتابی به‌شی راگه‌یاندن ئیڤا هومه‌ر.
پاشان رێوره‌سمی رێزلێنان به به خشینی میدالیا و بڕوانامه و ئارمی زانكۆ جیهان له لایه‌ن به‌رێزان دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و دكتۆر فوئاد مه‌ولوود شه‌ریف سه‌رۆكی زانكۆ جیهان – هه‌ولێر پێشكه‌شی مامۆستا موحسین دزه‌یی كرا .
له‌دوا بڕگه‌ش دا دزه‌یی به‌كورتی باسی له‌قۆناغه سه‌خته‌كانی ژیانی سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تی و گه‌یشتن به‌م قوناغه‌ی ئیستای كوردستانی بۆ ئاماده‌بووان كرد و زۆر بهخاكهڕایی له ژیانی خۆی دوا .
پاشان ئاماده‌بوان و میوان ، گه‌شتێكیان به‌نێو زانكۆی جیهان دا كردوو ، دیوه‌خانه و مۆزه‌خانه‌ی كورده‌وارییان به‌سه‌ركرده‌وه .
جێی وه‌بیر هێناوه یه مامۆستا موحسین دزه‌یی له‌وێستگه‌كانی ژیانی دا هه‌ر له چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا چه‌ندین ڕۆڵی دیاری سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تی و دیبلۆماتكاری بینوه ، دیارترینیان له‌دوای نسكۆی شۆرشی ئه‌یلول ، وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی هه‌ره نزیك یاوه‌ری بارزانی نه‌مر ده‌بێ بۆ ئه‌مریكا.