سیمینارێک دەربارەی هاندانی خوێندکاران بۆ خوێندن
بەڕێز دوکتۆر لیث، مامۆستای بەشی زانستی کۆمپیوتەر، هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمینارێک لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٤/١١/٢٠١٩ بە ناونیشانی “هاندانی خوێندکاران”. مامۆستایانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر ئامادەی سیمینارەکە بوون.
لە سیمینارەکە باس لەسەر شێوازە جیاوازەکانی هاندانی خوێندکاران لە ژووری خوێندن کرا. هەروەها ئاماژەی بەوە درا کە مامۆستایان چۆن ئەتوانن حەزی خوێندن لە خوێندکاران زیاد بکەن.