سەردانی بەڕێوەبەری سەنتەری زمانەكان
رۆژی چوارشەممە 9ی كانوونی یەكەمی 2015 ، بەڕێز باسل میرزا بەڕێوبەری بەشی زمان هەستا بە سەردانی كردنی گرووپی بابەتی زانستی لە خولی پەرەپێدانی كارامەیییەكانی زمانی ئینگلیزی لە هۆڵی ژمارە 306 . مەبەست لەم سەردانیە زانینی كاردانەوە و دیاریكردنی پێداویستیەكانی راهێنراوان بوو وە هەروەها دڵنیابوون لەوەی كە بە تەواوی زانیاری و لێهاتوویی بەدەست هێناوە لە بواری كارەكەیان . بەشداربووان رای ئەرێنیان هەبوو دەربارەی خولەكە و پێشنیاری ئەوەیان كرد كە چەند كاتژمێرێكی زیاتر تەرخان بكەن بۆ زمانی ئینگلیزی .